مەترسیی رادەستکردنەوەیان لەسەرە

دوو کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تورکیا دەستگیر کراون

964+

پێشەوا محەمەد

دوو هاوسەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی تورکیا دەستبەسەر کراون و رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، مەترسییان لەسەرە رادەستی ئێران بکرێنەوە.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئەمڕۆ سێشەممە 26.3.2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو هاوسەرە ناویان رەشاد محەمەدی، خەڵکی کامێران و ئەژین فەهمیدە حوسێنی، خەڵکی گوندی بۆڕیەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوایە و چالاکوانی سیاسی بوون.

ئاماژە بەوەش دراوە، “لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون و بۆ کەمپێکی نزیک شاری چناکالە گواستراونەتەوە”.

رێکخراوەکە دەڵێت، ئەو دوو هاوسەرە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بوون و دواتر بەرەو گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا چوونەتە تورکیا و لەوێ دەستگیر کراون و “مەترسیی هەیە ئەو وڵاتە رادەستی ئێرانیان بکاتەوە”.

ئەو مەترسییە وای لە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کردووە داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بکات فشار لەسەر حکومەتی تورکیا دروست بکەن ئەو دوو پەنابەرە کوردە رادەستی ئێران نەکاتەوە.

رێکخراوی هەنگاو: کچێکی 21 ساڵ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئە...

رێکخراوی هەنگاو: کچێکی 21 ساڵ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە