حاسڵاتی ئێوارە
ئیسرائیل لە قەیرانێکی قورسدایە و مێشکی سەربازانیشی شڵەقاوە
964+
ژووری هەواڵ
رێکخراوە جیهانییەکان دەڵێن ئاژەڵەکانی غەزە برسی کراون و روسیاش هەڕەشە لە هەواڵگری ئۆکرانیا دەکات، فەرموون ئەمە حاسڵاتی دەرودراوسێیە:
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانییەوە دەڵێت: ئیسرائیل ناهێڵێت تەنانەت عەلەفی ئاژەڵ و پەلەوەریش بچێتە ناو غەزە.
موشێ یعالون سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئیسرائیل بەرۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی وتووە: دەوڵەتی ئیسرائیل لەوەتەی دروست بووە هیچ کاتێک هێندەی ئێستا لە قەیراندا نەبووە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرونۆتی ئیسرائیلی نوسیویەتی: 60% ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لەشەڕی غەزە بریندار بوون، تووشی هەژان و شڵەێقانی مێشک بوون.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس دەڵێت: سەرەڕای ئەو باجە گەورەیەی کە خەڵک داوێتی، بەڵام ئیسرائیل نەیتوانیوە ئامانجە سیاسی و سەربازییەکانی بهێنێتە دی.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ ئەمریکا داوامان کردووە ئەمریکا رۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی شەڕ لە غەزە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی فیدراڵی روسیا دەڵێت: وڵاتانی خۆرئاواو ئۆکرانیا دەستیان هەبووە لە هێرشەکەی روسیا، بۆیە لەمڕۆوە کار بۆ ئەوە دەکەین سەرۆکی هەواڵگری ئۆکرانیا بە ئامانج بگرین.