گرافیك: 964+
تاوه‌كو 5000 دیناره
وه‌قفى سونى بڕه پاره‌ى زه‌كاتى ئه‌مساڵى دیاریكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌قفى سوونى له عێراق، بڕى سه‌رفیتره و زه‌كاتى بۆ ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ دیاریكرد، به‌پێی ئه‌و دیاریكردنه‌ش چینى هه‌ژار و مامناوه‌ندى له دانى سه‌رفیتره جیاكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی فه‌توایه‌كی هۆبه‌ى شه‌رعى دیوانى وه‌قفى سوونى كه ئه‌مڕۆ 26.3.2024 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى داهاتیان دیاریكراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك دوو هه‌زار و 500 دینار و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش له رووى داهاته‌وه له چینى مام ناوه‌ندن بۆ هه‌ر كه‌سێكیان پێنج هه‌زار دینار دیاریكردووه.
ده‌شڵێت، له‌و بڕه پاره‌یه‌ى دیاریكراوه ناكرێت كه‌متر بدرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى زیاتر له‌و پاره‌یه بدات خێری زیاترى ده‌گات.