سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ وادەڵێت

بەر لە جەژن ناوچە گەشتیارییەکانی زاخۆ نۆژەندەکرێنەوە

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

خاوەن شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ داواکاری نۆژەنکردنەوە و قەرەبوویان هەیە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەرێگەی 964-ەوە دڵنیایی قەرەبووکردنەوە و نۆژەنکردنەوەیان پێ دەدات.

لافاو و بارانە بەلێزمەکەی هەفتەی رابردوو زیانی گەیاند بە زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکان، بەتایبەت شوێنە گەشتیارییەکانی قەزای باتیفا و ناحیەی دەرکار.

مامەند شەرانشی، خاوەنی سیلاڤی شەرانش کە دیارترین شوێنی گەشتیاری زاخۆ یە بە 964 راگەیاند: پلانمان هەبوو لە جەژنی رەمەزاندا پێشوازی لە رێژەیەکی زوڕی گەشتیاری عەرەب بکەین، بەڵام لافاو نەیهێشت و تووشی زیانێکی زۆر بووین.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ بۆ 964 وتی، هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە و تیمی کارمەندانی شارەوانیش دەچنە هەر شووێنێکی زیانیان بەرکەوتبێت.

ئەوەشی وت، “هەموویان دڵنیا دەکەم قورەبوی خویان وەردەگرن و هاوکاریشیان دەکرێت و پێش جەژن نوژەندەکرێنەوە”.

رۆژی 18.3.2024 شوپۆلێکی بەهێزی باران پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتەوە و بەو هۆیەوە شوێنێکی زۆری گەشتیاری زیانیان بەرکەوت.

لافاو ئه‌رشیف و تۆماره‌كانی قوتابخانه‌یه‌كی زاخۆی ل...

لافاو ئه‌رشیف و تۆماره‌كانی قوتابخانه‌یه‌كی زاخۆی له‌ناوبرد