هەردوو شوێنەواری دلبێ و كەمبەلانی لە دهۆك نۆژەن دەكرێنەوە
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی هەردوو قەسرى “دلبێ و كەمەلانی- كەمبەلاند” لە پارێزگەی دهۆك كرا.
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەو پرۆژەیە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك و بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.
وهزارهتهكه زانیارییهكانی سهبارهت بهو دوو شوێنه بڵاوكردووهتهوه، كه قەسرا كەمبەلانی- كەمبەلاند، یەكێكە لە شوێنە شوێنەوارییە گرنگەكان و دەكەوێتە سەنتەری شاری دهۆك، تەلارسازییەكی دێرینە و لە ساڵی 1927 دروستكراوە، یەکەم جار وەک شوێنێ حەواندنەوە بەکار هاتووە، دواتر وەك نەخۆشخانەیەك و پاشان وەك بنكەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆستە و گەیاندن بەكارهێندراوە، ئێستاش بە مەبەستی پاراستنی تەلارسازییە كۆنەكەی و سوودلێوەرگرتنی بۆ بابەتی شوێنەواری نۆژەن دەكرێتەوە.
ههروهها قەسرا دلبێ، دەكەوێتە گوندی دلبێ سەر بە قەزای سێمێل، بە شێوازێكی جیاواز لەڕووی بیناسازی و تەلارسازییەوە، لە نێوان ساڵانی (1900-1905) لەلایەن حاجی محەمەد سلێمان نائیب كە بە حاجی محەمەد ئەفەندی نائب ناسراوە دروستكراوە.
ئەو شوێنە تەلارسازییە كەوتووەتە شوێنێكی بەرز و نۆژەنكردنەوەی سوودێكی گرنگی بۆ بابەتی شوێنەوار و گەشتیاری لە سنووری پارێزگەی دهۆكدا دەبێت.