لە سلێمانی

چەند نەخۆشێک لەبەردەم نەخۆشخانەی شار دەڵێن “دکتۆرەکان چارەسەرمان ناکەن”

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

چەند نەخۆشێک لەبەردەم نەخۆشخانەی شار بۆ 964 قسەیان کردووە دەڵێن، کاتێک چوونەتە ژوورەوە بەهۆی بایکۆتی پزیشکانەوە چارەسەریان وەرنەگرتووە.

یەکێک لەو نەخۆشانە دەڵێت، دوو رۆژ چاوێکم لەدەستداوە، نامەوێ لەوە زیاتر حاڵم خراپتر بێت و قەرز دەکەم و دەچم بۆ ئێران.

یەکێکی دیکە لە نەخۆشەکان دەڵێت، نەخۆشمان لەژوورەوەیە و کەس چارەسەری ناکات.

ئەمڕۆ بەهەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان پزیشکانی پلەبڵند، نیشتەجێی خولاو، دێرین لە نەخۆشخانەی شار بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

دەوامی ناوەندە تەندروستییە حکومییەکانی سلێمانی وەستا

دەوامی ناوەندە تەندروستییە حکومییەکانی سلێمانی وەستا