دیمهنێكى سه‌ردانیكردنى تیمه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه بۆ یه‌كێك له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن... وێنه‌كان: راگەیاندنی سەنتەری ئۆتیزم لە هەڵەبجە
چوار تیم خه‌ڵك هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌م هه‌فته‌یه له هه‌ڵه‌بجه باس باسی ئۆتیزمه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵمه‌تێكى یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ هۆشیاریدان به خه‌ڵك له‌باره‌ى ئۆتیزمه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئۆتیزمیش ده‌ڵێت، یه‌كه‌مجاره ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه دوێنێ 25.3.2024 ده‌ستپێكردووه‌و له رۆژى 31.3.2024 كۆتایی دێت.
ئاوارە نەورۆز، بەڕێوه‌بەری سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی مناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە به 964ـى وت، له‌رێگه‌ى چوار تیمه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌چێت و راهێنه‌ر و مامۆستایانى سهنتەرهكهشیان له‌گه‌ڵ ئه‌م تیمانه‌ن.
وتیشی “هه‌ڵمه‌ته‌كه ناوه‌نده‌كانى خوێندن و فه‌رمانگه حكومى و ده‌زگا ناحكومییه‌كان له‌ته‌واوى سنوورى هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه”.
لە یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا دوو له تیمه‌كانیان لە ناو سه‌نته‌رى هەڵەبجە و ناحیه‌كانى خورماڵ، تەوێڵە و بیارە سەردانی چەندین خوێندنگە و فەرمانگە و باخچە و نەخۆشخانەیان كردووه و له‌رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى بروشۆرەوە زانیارییه‌كان به خه‌ڵك راده‌گه‌یه‌نن.
ئاواره نه‌ورۆز ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بوونى حاڵه‌تى ئۆتیزم له‌هه‌رێمی كوردستان رووى له زیاد بوونه و بۆ سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌ش، ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌كه‌ن كه به‌فه‌رمى له‌رێگه‌ى لیژنه‌ى پزیشكییه‌وه حاڵه‌ته‌كه‌یان پشتڕاست دهكریێتهوه.
وتیشی “تا ئێستا كه‌متر له 100 حاڵه‌ت له سه‌نته‌ره‌كه‌مان تۆمار كراوه و ئه‌م ههڵمهتهشمان بۆ ئه‌وه‌یه هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌مان زانیاری پێویستیان لەسەر ئۆتیزم و نیشانە و هۆکار و چارەسەرەکانی هه‌بێت”.