موچە تەوەری سەرەکیە

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی موچە کۆدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

سبەینی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەیە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانە.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە کە دەست 964 کەوتووە، سبەینێ کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە و وەزیری دارایی “دوا پێشهات لەبارەی موچەی مانگی شوباتی 2024” دەخاتەڕوو.

هەرچەندە دوایین جار بەغدا 37 ملیار و 123 ملیۆن دیناری موچەخۆرانی نارد و، کۆی ئەو پارەیەی تائێستا نێردراوە 600 ملیار دیناری تێپەڕاندووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا موچەی دابەشنەکردووە و دەڵێت، کورتهێنانی هەیە و بە گەیشتنی پارەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دەتوانن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەن بکەن.

لە 15 مانگى رابردوودا، فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان تەنیا 10 موچەیان وەرگرتووە، لە ساڵى 2024 دا، سەرەڕاى تێپەڕبوونى دوو مانگ و 23 رۆژ، بەڵام فەرمانبەران تەنیا یەک جار موچەیان وەرگرتووە.

+964صورة من منصة (شبكة):
لە 15 مانگى رابردوودا فەرمانبەران 10 موچەیان وەرگرتووە

لە 15 مانگى رابردوودا فەرمانبەران 10 موچەیان وەرگرتووە