ئەو پێنج موچەیەى تر چى لێهات؟

لە 15 مانگى رابردوودا فەرمانبەران 10 موچەیان وەرگرتووە

964+

وریا فەتاح

لە 15 مانگى رابردوودا، فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان تەنیا 10 موچەیان وەرگرتووە و ئەمڕۆش 50 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دوایین دابەشکردنى موچە لە هەرێمى کوردستان.

لە ساڵى 2024 دا، سەرەڕاى تێپەڕبوونى دوو مانگ و 23 رۆژ، بەڵام فەرمانبەران تەنیا یەک جار موچەیان وەرگرتووە.

964 بەدواداچوونى بۆ لیستى مووچەى فەرمانبەران کرد و دەرکەوت لە 15 مانگى رابردوودا پێنچ موچەى فەرمانبەران دابەش نەکراوە بەم شێوەیەى خوارەوە:

لە مانگى یەکى 2023دا، تەنیا لیستى موچەى مانگى 12ـى 2022 راگەیەنراوە.

رۆژى 6.2.2023، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى یەکى 2023ـى راگەیاند.

رۆژى 8.3.2023،  وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى دووى 2023ـى راگەیاند.

رۆژى 6.4.2023، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى سێ 2023ـى راگەیاند.

رۆژى 14.5.202، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى چوارى 2023ـى راگەیاند.

رۆژى 18.6.2023، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى پێنجى 2023ـى راگەیاند.

لە مانگى حەوتى 2023دا، هیچ لیستێکى موچە رانەگەیەنراوە.

رۆژى 3.8.2023، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى شەش 2023ـى راگەیاند.

رۆژى 23.9.2023، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى حەوت 2023ـى راگەیاند.

لە مانگى 10ـى 2023دا، هیچ لیستێکى موچە رانەگەیەنراوە.

رۆژى 4.11.2023، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى هەشتى 2023ـى راگەیاند.

رۆژى 13.12.2023، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى نۆى 2023ـى راگەیاند.

لە مانگى 1ـى 2024دا، هیچ لیستێکى موچە رانەگەیەنراوە.

رۆژى 2.2.2024، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى یەکى 2024ـى راگەیاند.

بە وردبوونەوە لە خشتەى مووچەى 15 مانگى رابردوو، دەردەکەوێت لە ماوەى 15 مانگى رابردووداتەنیا 10 موچە دابەشکراوە، بەشێوەیەک لە 2023دا، نۆ مووچە دابەشکراوە و سێ مووچە چارەنوسى نادیارە، لە 2024دا، سەرەڕاى تێپەڕبوونى دوو مانگ و 23 رۆژ، بەڵام تەنیا یەک مووچە دابەشکراوە.