دیمه‌نێكی كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى رانیه... وێنه: ته‌ندروستى راپه‌ڕین
بەهۆی بارودۆخی خەڵک
تەندروستی ئیداره‌ى راپەڕین ده‌ڵێت “بایكۆت ناكه‌ین”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێچه‌وانه‌ى به‌شێك له فه‌رمانگه و ده‌زگا حكومییه‌كان، كه به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه‌وه بایكۆتیان له ده‌وامكردن راگه‌یاندووه، به‌ڵام ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، ده‌ڵێن “ئێمه بایكۆت ناكه‌ین”.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى ته‌ندروستى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت، درک بەو دۆخە سەختە داراییە ده‌كه‌ن، كه بەرۆکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی گرتووە، بەڵام نایانەوێت سەرەڕای خراپی گوزەرانی موچەخۆران ببنە هۆکارێک تر بۆ قورسترکردنی ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیان.
وتیشی “بڕیارمان داوه له‌هیچ ناوه‌ندێكی ته‌ندروستى راپه‌ڕین بایكۆت نه‌كرێت و ده‌رگاى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانمان به به‌رده‌وامى كراوه‌ن بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، کاری ناوەندە تەندروستیەکان مامەڵەی راستەوخۆیە لەگەڵ گیانی هاونشتیمانیان و پەیوەندی بەمردن و ژینەوە هەیە، بۆیە ده‌ڵێت “سەرەڕای دۆخی سەختی دارایمان ویژدانمان رێگەمان پێنادات دەرگای ناوەندە تەندروستیەکان بە رووی خەڵکی خۆماندا دابخەین”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه بارى دارایی به‌شى زۆرى خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یان وه‌ك پێویست نییه، بۆیه به‌رده‌وامى ده‌وامكردنیان به پێویست و گرنگتر زانیوه له بایكۆتكردن.