شۆفێره‌كان به‌هه‌وه‌سی خۆیان هاتوچۆده‌كه‌ن

بایكۆتى هاتوچۆى سلێمانى دۆخى شه‌قامه‌كانى شێواندووه‌

964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى

به‌م ئێواره‌یه‌ لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كانى شارى سلێمانى دروستبووه‌، هۆكاره‌كه‌ش بۆ نه‌بوونى كارمه‌ندى هاتوچۆ له‌و شه‌قامانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆى بایكۆته‌وه‌ ده‌وام ناكه‌ن.
ماوه‌ى دوو رۆژه‌ به‌شێكی زۆرى كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى به‌هۆى وه‌رنه‌گرتن و دواكه‌وتنى موچه‌كه‌یان بایكۆتیان له‌ ده‌وامكردن راگه‌یاندووه‌.
په‌یامنێرى 964 له‌ سلێمانى چووه‌ته‌ چوارڕیانه‌كه‌ى شه‌قامى برایم پاشا و ئه‌و دیمه‌نانه‌ى بۆ تۆماركردووین كه‌ ده‌بیندرێت شۆفێره‌كان به‌هۆى نه‌بوونى كارمه‌ندى هاتوچۆوه‌ به‌هه‌وه‌سی خۆیان هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن