لەلایەن مافیاکانەوە

دایک و باوکی “دی ماریا” هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەنخێل دی ماری یاریزانە دیارەکەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لەلایەن مافیاکانی شاری رۆزاریۆی زێدی خۆی لە ئەرجەنتین هەڕەشەی کوشتن لە خێزانەکەی کرا.

ئەم هەڕەشەیە لەدووای ئەوەوە دێت، هەفتەی رابردوو دی ماریای یاریزانی ئێستای بەنفیکای پورتوگالی دووپاتیکردەوە کە دەیەوێت کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت.

هەربۆیە لە رێگەی تابلۆیەکەوە کە ئاراستەی خێزانی دی ماریا کرابوو لەسەری نوسرابوو “بە ئەنخێلی کوڕت بڵێ نەگەڕێتەوە بۆ رۆزاریۆ چوونکە بڕیارە ئەندامێکی خێزانەکەی بکوژین، ئێمە یادداشتێک جێ ناهێڵین، تەنیا فیشەک و مردوو دەهێڵێنەوە”.

نهێنیەکانی ئەرجەنتین ئاشکرا دەبێت

نهێنیەکانی ئەرجەنتین ئاشکرا دەبێت