بۆچی چاک ناکرێت؟

خراپیی شەقامی نێوان بەردەقارەمان و بازیان مەترسیی دروستکردووە

964+

پێشەوا محەمەد

لە چەند شوێنێکی شەقامی سەرەکیی نێوان بازیان – بەردەقارەماندا چاڵی دروستبووە و مەترسیی دروستکردووە، بەڵام سەرۆکی شارەوانیی بازیان دەڵێت، کێشەی داراییان هەیە.

964 دەزانێت چەند جارێک داخوازیی چاککردنی ئەو چاڵی و خراپیی شەقامە دراوەتە شارەوانیی بازیان، ئەوانیش بە شێوەی کاتی چاکی دەکەن، بەڵام وای لێ دێتەوە.

نەوزاد جەلال، سەرۆکی شارەوانیی بازیان بە 964ـی راگەیاند، چەند جارێک خراپی و چاڵییەکانی ئەو شەقامەیان چاک کردووە، بەڵام هەروای لێدێتەوە.

وتیشی، “زیاتر لە 10 ساڵە هیچ پڕۆژەیەک لە بازیان جێبەجێ نەکراوە، جگە لەو شەقامە چەندان رێگا و کۆڵانی دیکە پێویستیان بە چاککردن و تێکەڵڕێژ و قیرتاوکردن هەیە”.

خراپیی شەقامەکە لە شەواندا مەترسیی زیاترە، چونکە شۆفێران کەمتر چاڵییەکانی دەبینن.

“رێگاکە دەبێت هەڵبکەندرێت و دەستکاری بکرێت و دووبارە قیرتاو بکرێتەوە، بۆ ئەوەش بوودجە پێویستە کە ئێمە لەبەردەستمان نییە لەمکاتەدا”، نەوزاد جەلال وای وت.

گه‌نجێكی بازیان 25 رۆژه‌ ونبووه‌ و له‌ كه‌لار بیندرا...

گه‌نجێكی بازیان 25 رۆژه‌ ونبووه‌ و له‌ كه‌لار بیندراوه‌