دوای بڵاوكردنه‌وه‌ى دوكه‌ڵێكى زۆر
رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر گیرایه به‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، رێكارى یاساییان له‌به‌رمبه‌ر سه‌رپێچیكارێك گرتووه‌ته به‌ر كه ئه‌مڕۆكه به‌هۆى سوتاندنى كه‌لوپه‌له‌وه دوكه‌ڵی به‌ئاسمانى شاره‌كه بڵاوكردبووه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2024 دواى ئاگاداربوون لە دیاردەیەکی پیسکردنی ژینگە، تیمێكی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ئه‌وه‌ى بینییان سه‌رپێچییه‌كردن بوو بۆ سه‌ر ژینگه.
سەرهەنگ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، به 964ـى وت، لەگەڵ لیژنەی سەرپێچیەکان بە مەبەستی بە دواداچوون سه‌ردانی شوێنێكیان كردووه سەرپێچی سوتاندنی پاشماوەی نۆژەنکردنەوەی ھۆڵێکی بۆنەى لێ ئه‌نجامدرابوو.
شوێنه‌كه كه‌وتووه‌ته ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە.
وتیشی “پاش ئاگادارکردنەوەی سەرپێچیکار رێکاری ئیداری و یاسایی بەرامبەر گیرایە بەر” .