
پردەكەی كەلار - دەربەندیخان-- لەسەر رێگەی گوندی ئاوە خوێڕی- وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
درێژترین پردی عێراق لە كەلار دروستدەكرێت
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
درێژترین پرد لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق لە كەلار دروستدەكرێت، درێژیەكەی هەزار و 200 مەترە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی گەرمیان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: پردەكە لەسەر ئاستی عێراقدا درێژترینە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانی بە سستی بەڕێوەدەچێت.
پردەكە لە 38 چاوگ پێکهاتووە، درێژییەکەی هەزار و 200 مەترە، دوو سایدی چوون و هاتنە و پانی هەر سایدێکیشی شەش مەتر و نیوە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرزییەکەی 18 مەترە و پایەڵەکانیشی 14 مەتر لەژێر زەوییەوەن.”
پردەكە ٪50ی كارەكانی تەواوبووە، بە تەواوبوونیشی دەبێتە درێژترین پرد لە تەواوی کوردستان و عێراق.
پردەكە لەسەر رێگەی كەلار – دەربەندیخانە دەكەوێتە نزیك گوندی ئاوەخێڕی.
رێگەی كەلار سلێمانی ماوەی دوو ساڵە كاری تێدا دەكرێت و تا ئێستا تەنها %58ـی رێگەكە تەواو بووە.