بەهۆی دواکەوتنی موچە

بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیان بە بایکۆت کردووەتەوە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەپێی بەدواداچوونێکی مەیدانی 964، کە لەناو شاری سلێمانی کردوویەتی، نزیکەی 30 قوتابخانە بایکۆتی دەوامیان کردووە و بە قوتابییەکانیان وتووە تا دوای جەژنی رەمەزان نەچنەوە دەوام.

دووبارە بایکۆتی ئەو قوتابخانانە لەکاتێکدایە، پێشتر تەواوی قوتابخانەکانی سنووری 11 پەروەردەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستیان بە دەوام کردبووەوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەوان ئاگاداری دووبارە بایکۆتن لە بەشێک لە قوتابخانەکان.

وتیشی، “هیچ فشارێکمان بۆ ناکرێت و موچە نادرێت، هیوادارین ئەگەر موچە بدرێت دوای جەژن ئەو قوتابخانانەی بایکۆتیان کردووە دەوام دەستپێبکەنەوە، ئەگەر موچەش هەر بەو شێوەیە بێت، ئاوا دەزانین بایکۆتەکە جارێکی دیکە زۆرینەی قوتابخانەکان دەگرێتەوە”.

لە سەرەتای ساڵی خوێندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دەوامی قوتابخانەکان زیاتر لە چوار مانگ دواکەوت و مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کرد و لە خۆپیشانداندا بوون.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کارمەندانی سەندیکای تەندروستیی سلێمانی بایکۆتیان راگ...

کارمەندانی سەندیکای تەندروستیی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند