حاسڵاتی رۆژ
داعش 11 کەسی کوشت خەریکی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون
964+
ژووری هەواڵ
رادیۆی فەرمی ئیسرائیل له سەرچاوەیەکی ئەمنییهوه گواستییهوه، سوپای ئیسرائیل هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە چوونە ناو رەفەح، بەڵام دیار نییە ئۆپەراسیۆنەکە كهی ئهنجام دهدرێت.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە رێگایەکی داخراو و ئیسرائیلیش بەدوای سەرچاوەیەکی جێگرەوەدا دەگەڕێت بۆ بەدەستهێنانی چەک و تەقەمەنی، لە ترسی ئەوەی ئەمریکا هەناردەکردنی چەک دەوەستێنێت، ئهگەر سوپای ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر رەفەح.
ئەنتۆنیۆ گۆترێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگهیاند، رێکخراوی ئەونروا بۆ هاوکاریی خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەزە له كارهكانی بهردهوام دهبێت، دەشڵێت پێویستە لەلایەن وڵاتانەوە دووبارە هاوکارییان پێبگاتەوە.
حەماس لە راگەیاندراوێکدا وتی، پشتڕاستکردنەوەی نیازی نەتانیاهۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی لە رەفەح، تەحەدایەکە بۆ هەموو ئەو پێگە نێودەوڵەتیانەی کە هۆشداری دەدەن لە هەر هێرشێکی سەربازی لەم ناوچەیەدا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سوور لە غەزە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: سوپای ئیسرائیل دووبارە گەمارۆی نەخۆشخانەی ئەمەلیان داوە لە خان یونس و گشت دەروازەکانیان داخستووە.
میدیاکانی سوریا لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێن: لە بیابانی رەقە داعش هێرشێکی ئەنجامداوە کە بۆتە هۆی کوژرانی 11 کەس، کە بۆ کۆکردنەوەی دومەڵان چووبوونە ئەو ناوچەیە.