تەم دروست دەبێت و بەفریش دەبارێت

سبەینێ باران لە بادینانەوە بەرەو هەولێر و سلێمانى دێت

964+

وریا فەتاح

وا پێدەچێت ئەو شەپۆل و کەشى بارانە کۆتایى نەیەت، دوێنى باران لە گەرمیانەوە بەرەو ناوچەکانى دیکە کشا، بەڵام سبەینێ لە بادینانەوە بەرەو هەولێر و سلێمانى دێتەوە.

بەپێى راگەیەندراوى کەشناسى ئەمڕۆ یەکشەممە 25.3.2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ، بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

هەرچەندە لە کاتەکانى دوانیوەڕۆدا ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، بەفرێکى کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت.

لە بارەى کەشوهەواى سبەینێ سێشەممە، کەشناسى ئاماژەى بەوە کردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران سەرەتا لە ناوچەکانی بادینان دەستپێدەکات، پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە.

کەشناسى پێشبینى دەکات، سبەینێ بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵات و باکوور ببارێت و دواتر لە شەودا دۆخەکە سەقامگیر ببێت و بەرەبەیانى رۆژى چوارشەممەش لە هەندێ ناوچە تەم دروست ببێت، بە تایبەت لە پارێزگاى دهۆک.

,  هەروەها بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت، پاشان کەش لە کاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە، لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەشدا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 15

سلێمانی: 13

دهۆک: 11

زاخۆ : 10

هەڵەبجە: 13

کەرکوک: 18

سۆران: 9

حاجی ئۆمەران: 2

گەرمیان: 17

لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت

لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت