"نایەنە بازاڕ"

ژمارەیەک کاسبکار لە کۆیە: موچەخۆران بازاڕیان لاواز کردووین

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

مووچە کاریگەری راستەوخۆی هەیە بەسەر بازاڕ و خەڵکەوە، کاتێک خەڵک مووچەی پێ بێت بازاڕ دەبوژێتەوە، بێ مووچەی وایکردووە خەڵک نەیەتە بازاڕ و پێداویستییەکانی نەکڕێت، ئەمە قسەی بەکر سدیق، دوکاندارێکی شاری کۆیەیە بۆ 964.

ماوەی 53 رۆژە مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران دابەشنەکراوە، ئەوەش جوڵەی بازاڕەکانی لە کۆیە بە تەواوی لاواز کردووە، بەگوێرەی سۆراغی 964 زۆرینەیەکی بەرچاوی خەڵکی کۆیە موچەخۆر و فەرمانبەرن،  بە وتەی دوکاندارێک ئەوە هۆکارە بۆ ئەوەی، کاریگەری نەدانی مووچەکانیان زیاتر لەسەرە بازاڕیان دیار بێت.

کاوە تاهیر، کە دوکاندارێکی تری شاری کۆیەیە بە 964ی وت،  من رۆژانە چۆن لە دوکانەکەم دادەنیشم، خەڵک دێن داوای هاوکاری و زەکات دەکەن، بەشێک لە مشتەرییەکان داوای قەرز دەکەن، بارودۆخێکی تەواو خراپە و خەڵک بێ پارەیە، من مووچەخۆر نیم بەڵام کاریگەری لەسەر بازاڕی ئێمە دروستکردووە.

بە قسەی ئەو دوکاندارە بێت، مووچە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی ئەوان هەیە، هەر کات مووچە لە کاتی خۆی و بێ دواکەوتن دابەشبکرێ، بازاڕ و تەواوی جومگە بازرگانییەکانی شارەکە دەبووژێنێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گەنمە زستانییەکەی کۆیە سەرکەوتوو بوو

گەنمە زستانییەکەی کۆیە سەرکەوتوو بوو

بەهۆی بایکۆتەوە نەخۆشخانەیەک لە کۆیە کەوتوەتە ژێر زبڵ ...

بەهۆی بایکۆتەوە نەخۆشخانەیەک لە کۆیە کەوتوەتە ژێر زبڵ و پاشماوە