هاری هەرای نایەوە و کتێبەکەشی ریکۆردی شکاند
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بیرەوەرییەکانی ژیانی لەناو کۆشک و ژیانی خێزانی، وایکرد لە یەک رۆژدا ملیۆنێک و 500 هەزار دانە لە کتێبەکەی هاری شازادەی بەریتانیا بفرۆشرێت.
شازادە هاری، كتێبی بیرەوەریەكانی بەناوی (سپێر) کە واتای بەخشندەیی دەگەیەنێت، ئێوارەی دوێنێ بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بە قسەی میدیا نێودەوڵەتییەکانی وەک سی ئێن ئێن و فۆکس نیوز، ملیۆنێک و 500 هەزار دانەی لێفرۆشراوە.
کتێبەکەی هاری دەچێتە خانەی بیرەوەری و 410 لاپەڕەیە، شازادەکەی بەریتانیا لە كتێبەكەیدا باسی ژیانی لەناو كۆشكی شاهانە و ئەو كاتانەی كە لەگەڵ خێزانەكەیدا بەسەری بردوون دەکات.
پێنگوین راندۆم هاوس، كۆمپانیای سەرپەرشتیاری كتێبەكەیە
دەڵێت: بە فرۆشتنی ملیۆنێک و 500 هەزار دانە لە یەکەم رۆژیدا، كتێبەكە لەسەر ئاستی جیهان گەورەترین ریكۆردی تۆمار كرد.
لە كتێبەكەیدا، شازادە هاری هاوژینەکەی بە مەترسیدار ناودەبات، لەبەر ئەوەی چیرۆكی ژیانی بۆ میدیاكان باسكردووە لە ماوەی رابردوودا.
چاپی یەکەمی کتێبەکە کە لە بازاردا بە چاپی ئەمەریکی ناسراوە، دوو ملیۆن دانەی لێ جاپکراوە، هێشتا چاپی بەریتانی کتێبەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئێستا كتێبەكە لە چاپخانەیە بۆ ئەوەی ژمارەی دیكەی لێ چاپ بكرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم هاوڵاتیان چاوەڕوان دەكرێت سێ ملیۆن ژمارەی نوێی لێ چاپ بكرێت.
بڕیارە كتێبەكە بە 16 زمان لەسەرانسەری جیهاندا بڵاو ببێتەوە، شازادە هاری لەو كتێبەدا زۆر رەخنە لە كۆمەڵگەی بەریتانی و ئەندامانی خێزانەكەی دەگرێت.
زیاتر باس لە ژیانی كۆشك و مامەڵە سیاسیەكان و دۆخی ناوخۆی وڵاتەكە و ئەو ئاڵۆزیانە دەكات كە لە رابردوودا لە بەریتانیا روویانداوە.
شازادە هاری، لە ساڵی 1984 لەدایكبووە لەگەڵ مێگان، حەوت ساڵە هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی دوو منداڵە.