کام کۆلێژانەن؟

نزیکەی نیوەی کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی کردوویانە بە پشوو

964+

پێشەوا محەمەد

لە 21 کۆلێژی زانکۆی سلێمانی، نزیکەی 10 کۆلێژیان پشوویان راگەیاندووە، بەڵام سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی تا کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیان نەکەن بڕیار لەبارەیانەوە نادەن.

دوای چەند رۆژێک پشووی نەورۆز، ئەمڕۆ یەکشەممە دەوام دەستیپێکردەوە، بەڵام بەشێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی بێ گەڕانەوە بۆ سەرۆکایەتیی زانکۆ پشوویان راگەیاندووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە نوێنەری چەند کۆلێژێکەوە دەستیکەوتووە، دەیانەوێت تا مانگی رەمەزان تەواو دەبێت دەوام نەکەن و نەچنەوە بەشە ناوخۆییەکان.

هەروەک هۆکارێکی دیکەی پشووەکەیان بۆ خراپی باری دارایی خوێندکاران گەڕاندووەتەوە.

ئەو کۆلێژانەی کردوویانە بە پشوو بریتین لە؛ پەرستاری، بازرگانی، زمان، بنەڕەت، زانستە مرۆڤایەتییەکان، یاسا، بایلۆجی، زانست و کۆمپیوتەر.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە پێشڕەو حەمەجان، جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانییەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانییەوە بە 964ـی وت، “چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانیدا ئەو پرسە باس دەکرێت و بڕیار لەبارەی غیابدان یان غیابنەدانی خوێندکارانی ئەو کۆلێژانە دەدرێت”.

زانکۆی سلێمانی رێزلێنانی بەخشیە 185 پڕۆفیسۆر

زانکۆی سلێمانی رێزلێنانی بەخشیە 185 پڕۆفیسۆر