هاوشێوەى پار

نرخى کاتژمێرێک دروێنەى دەڕاسە لە گەرمیان سەروو 50 هەزار دینارە

964+
میلاد جەلال_گەرمیان

ئیدارەى گەرمیان نرخى دروێنەکردنى دەڕاسەکانى دیاریکرد و بۆ هەر کاتژمێرێک 50 بۆ 55 هەزار دینار وەردەگرن.

شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بۆ دیاریکردنى نرخى کارکردنى دەراسەکان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و بڕیارماندا بۆ کاتژمێرێک کارکردنی دەڕاسە 50 بۆ 55 هەزار دینار لە خاوەن زەوى وەربگیرێت”.

واتا ئەو زەویانەى نزیکن لە رێگەى سەرەکى 50 هەزار بدەن و ئەوانەشى دوورە دەستن 55 هەزار دینار

“ھەر خاوەن دەڕاسەیەک پابەند نەبێت بەو نرخەوە، ئەگەر جوتیارەکە سکاڵا بکات ئەوا لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەن دەڕاسە دەکرێت و ھەق بۆ جوتیارەکە دەگەڕێتەوە”، شادیە حوسێن وای وت.

کشتوکاڵی گەرمیان پێشتر پێشبینی کردبوو کە بەرھەمی ئەمساڵی جوتیاران لە نێوان 150 بۆ 200 ھەزار تۆن گەنم بێت، بەڵام بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، بەھۆی ئەو بارانەی لەم کۆتاییەدا باری زیان بەر ژمارەیەک جوتیار کەوتووە لەھەندێک ناوچەی سنوری گەرمیان، بۆیە ئەو رێژەیەی پێشبینیمان کردبوو بێگومان کەمی کردوە.

لە هەندێ ناوچەى دیکە کارکردنى دەڕاسەکان بە دۆنمە، لە سنوورى مەخمور بۆ هەر دۆنمێک دروێنەى دەڕاسەکان بڕى 12 بۆ 15 هەزار دینار دیارى کراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نرخى دروێنەى گەنم بە دەڕاسە دیاریکرا

نرخى دروێنەى گەنم بە دەڕاسە دیاریکرا