ئەوانەی بەرزترین بڕوانامەیان هەیە
زانکۆی سلێمانی رێزلێنانی بەخشیە 185 پڕۆفیسۆر
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە زانکۆی سلێمانی رێزلێنانی بەخشییە 185 هەڵگری بەرزترین بڕوانامەی زانکۆکەی، دکتۆرێکی زانکۆی سلێمانی پسپۆڕیەکەی لەبواری (Advanced Materials)ە، دەڵێت: پسپۆڕیەکەی من پەیوەندیدارە بە بەکارهێنانەوەی ئەو کەرەستانەی دۆستی ژینگەن و پاشماوەکەیان نابێتە مایەی پیسبوونی ژینگە.
د.شوجاعەدین بەکر عەزیز بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سلێمانی بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، لەداهاتوو ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەبێتە جێگرەوەی ئەو سیستمەی ئێستا، بەریتانیا تا ساڵی 2050 بەشی هەرە زۆری ئۆتۆمبێلی وڵاتەکەی دەکاتە کارەبایی، بۆیە گرنگە لە هەرێمی کوردستانیش، کار بە توێژینەوەکانی ئەو بوارە بکرێت.