گفتوگۆ لەسەر چی کرا؟
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دواخست
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی خۆی بۆ سبەی دووشەممە دواخست و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە (13)ی ساڵی 2018 دواخست.
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنه‌ران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی تا سبەی دووشەممە دواخست.
ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه، ئەنجومەن دەنگدانی لەسەر رەشنووسی یاسای هەمواری چوارەمی بۆ یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998 دواخست.
هه‌روه‌ها هاتووه، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ رەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرەی ژمارە (23)ی ساڵی 2005 تەواوکردووە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ش كراوه، “ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی یەکەمین هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە (13)ی ساڵی 2018 دواخست”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونكراوه‌ته‌وه، ئەنجومەنی نوێنەران راپۆرت و گفتوگۆی یاسای پێشنیارکراوی هەمواری یەکەمی یاسای چاندنی ئەندامی مرۆڤ و رێگریکردن لە بازرگانیکردن بە ژمارە (11)ی ساڵی 2016ی تەواو کردووە.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدات.