بەهۆی بایکۆتی پۆلیسی هاتوچۆوە
لەفولکەی سلێمانی پاڵاس چەند هاوڵاتییەک رۆڵی کارمەندانی هاتوچۆ دەبینن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە هەفتەی دووەمدا کارمەندانی هاتوچۆ بەردەوامن لە بایکۆت بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، هەر بۆیە فولکە و چوارڕیانەکان بێ کارمەندی هاتوچۆن.
دانا عوسمان هاوڵاتییەکە لەفولکەی سلێمانی پاڵاس وەستاوە و رۆڵی کارمەندی هاتوچۆ دەبێنێت بە 964ی وت، بەهۆی نەبوونی کارمەند لە سێڕیانی بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس لە کاتژمێر هەشتی بەیانیەوە رۆڵی کارمەندی هاتوچۆ دەگێڕێت.
باسی لەوەشکرد، بەڕۆژوە و دەیەوێت خزمەتێک بکات بە هاوڵاتیان و هاتوچۆ رێکدەخات و شۆفێرانیش دەستخۆشی لێدەکەن و بە ئاماژەکانی دەوەستن و رێزی زۆری لێدەگرن.