53 رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە

کارمەندانی تەندروستى کۆیە بایکۆتیان راگەیاند

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

رێژوان مامە قادر- سلێمانى

ماوەی 53 رۆژە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی لە کۆیە و چەمچەماڵ مووچەیان وەرنەگرتووە بەم هۆیەوەبایکۆتى دەوامیان راگەیاند، وەک خۆیان باسى لێدەکەن، ناچنەوە دەوام تا ئەوکاتەی مووچە وەرنەگرن.

هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بە 964ـى راگەیاند،”ماوەی شەش مانگە تەنیا دوو موچەمان وەرگرتووە، تەنانەت 55 رۆژ دەبێت هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرتووە بۆیە ئێمەش بایکۆتمان راگەیاند و بەشێکی زۆربەی فەرمانبەرەکانمان ناچنەوە دەوام.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەشێکى زۆر لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى و فەرمانگەکانى سنورى سلێمانى و گەرمیان و ئیدارەى راپەڕین، بە هەمان هۆکار بایکۆتى دەوامیان کرد.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

بایکۆت فەرمانگەکانى ئیدارەى راپەڕینى گرتەوە

بایکۆت فەرمانگەکانى ئیدارەى راپەڕینى گرتەوە