حاسڵاتی رووداوەکانی ئەم نیوەڕۆییە

بلینکن: حەماس کۆتایی نایێت

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی کنێست لە لێدوانێکدا دەڵێت، دەبێت فەلەستینییەکان بە نەبوونی شوێن لە غەزە باجی 7ی ئۆکتۆبەر بدەنەوە، وتیشی پێویستە جووەکان لە سەرانسەری باکوری غەزە نیشتەجێ بکرێن.

مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، دەشڵێت پێویستە ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی ئیسرائیل لەم مانگەدا فراوانتر بێت.

وەزارەتی تەندروستی غەزە نوێترین ئاماری کوژراوانی بڵاوکردوەتەوە، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا 32 هەزار و 226 کەس کوژراون و 74 هەزار و 518 کەسیش بریندارن.

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاندووە، بلینکن بە ئەنجوومەنی جەنگی راگەیاندووە کە حەماس هەر دەمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر ئۆپەراسیۆنی سەربازیش لە رەفەح ئەنجام بدرێت.

مانگی سووری فەلەستینی دەڵێت: سوپای ئیسرائیل دەوری نەخۆشخانەی ئەمەلیانداوە، لە ئێستادا کارمەندە تەندروستیەکانمان لە ژێر مەترسیەکی گەورەدان.