زێڕەنگەرەکان چی دەڵێن؟

گرانبوونی زێڕ ئیشی زاوایه‌كان و بازاڕی زێڕه‌نگه‌رانی وه‌ستاندووه‌

964+

شیـراز عەبدوڵا ـ هەولێر

نزیکەی دوو هەفتەیە بەهۆی بەرز بوونەوەی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز بووتەوە، ئەمەش کێشەی بۆ تازە زاواکان و زێرەنگەرەکانیش دروست کردووە. .

ئەمڕۆ شەممە 13.4.2024 نرخی زێڕی عەیار 21 لە بازاڕی زێڕینگرانی هەولێر 490 هەزار دینارە و لە دوو هەفتەدا زیاتر لە 30 هەزار دینار بەرزبووەتەوە ، زێڕینگرانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رای جیاوازیان لەسەر بەرزبوونەوەکە بۆ 964 دەربڕی.

فایەق فەهد 23 ساڵە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر دوکانی زێڕینگری هەیە، ئەمڕۆ بۆ 964 وتی، “لەوەتەی زێڕ بەرزبووەتەوە، هاوڵاتیان زیاتر زێڕ دەفڕۆشن، هاوڵاتی هەبووە بە بڕی 30 ملیۆن دینار زێڕی فرۆشتووە، هەبووە بایی 2 تا 3 دەفتەر دۆلار فرۆشتوویەتی .

حاجی کامەران، یەکێکیترە لە زێڕینگرانی قەیسەری هەولێر بە 964 وت، “بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر پڕۆسەی هاوسەرگیری هەبووە و هاوڵاتی کەمتر دەیکڕێت ”

حەسەن ئەبوبەکری زێڕینگریش دەڵێت، هیچ کاتێک ئۆنسەی زێڕ لە جیهان بەو شێوازە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران: 80 ساڵە نرخی زێڕ هێندە بەرز نە...

سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران: 80 ساڵە نرخی زێڕ هێندە بەرز نەبوەتەوە