بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەتی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەتی سلێمانی یەک و دوو کۆبوونەتەوە و ناچنەوە ژوورەکانیان دەڵێن، بایکۆتی دەوام دەکەین.

فەرمانبەرێک ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، شەش مانگە یەک موچەم وەرگرتووە، فەرمانبەر هەیە پارەی تاکسی پێ نییە.

هاوڵاتییەک سەردانی ئەو فەرمانگەیەی کردووە دەڵێت، زوو هاتم کارەکەم بۆ راییکرا، بەڵام دوای ئەوە بایکۆتیان کرد.

ئەمڕۆ لەبەشێکی هەرە زۆری فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کردووە.

زۆرینەی فەرمانبەرانی بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی با...

زۆرینەی فەرمانبەرانی بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد