لەگەڵ دەستپێکی دەوام

زۆرینەی فەرمانبەرانی بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای پشووی نەورۆز ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی حکومەتە، بەشێکی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار ئەمڕۆ بایکۆتیان کردووە هاوکات فەرمانبەرانی بەشی هەرە زۆری بنکە تەندروستییەکانی گەڕەکەکان لەناو شاری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە.

964 چووەتە کۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان، چەند هاوڵاتییەک بۆ چارەسەر هاتوون، بەڵام هەموو کارمەندانی ئەو کۆمەڵگەیە بایکۆتی دەوامیان کردووە.

سەرچاوەیەک لەناو نەخۆشخانەکە بە 964 وت، “بەهۆی پێنەدانی موچەکانمان و خراپی دۆخی دارایی ئەمڕۆ بایکۆتی دەواممان کردووە”.

لە هەفتەی رابردوەوە بایکۆتی بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە:فەهمی نەبی