بۆ یادگاری

لە چایخانەیەکی پێنجوێن لە بری وێنە تەسبیح هەڵەواسن

964+

کامیار کەمال ــ پێنجوێن

چایخانەیەکی پێنجوێن زیاتر لە 200 تەزبیحی هاوڵاتیانی کۆکردووەتەوە و بە دیواری چایخانەکەدا هەڵیواسیوە.

هێمن جەمال خاوەنی چایخانەکە بە 964ـی راگەیاند، دوای ئەوەی چایخانەکەیان نوێ کردەوە بیریان لە کارێکی جیاواز کردووە ئەویش هەڵواسینی تەزبیح بوو لە چایخانەکەدا.

وتیشی، بەشێکی چایخانەکانی پێنجوێن وێنەی هاوڵاتیانیان هەڵواسیوە بۆیە ویستویانە کارێکی جیاواز بکەن و بۆ ئەوەش داوایان لە هاوڵاتیان کردووە کە سەردانیان دەکەن تەزبیحێک بۆ یادگاری جێبهێڵن بەناوی خۆیانەوە و تا ئێستا زیاتر لە 200 تەزبیح کۆکراوەتەوە و خەڵکیش زیاتر تەزبیح دەهێنن و هەستیشیان بەوەکردووە بەهۆی هەڵواسینی تەزبیحەوە خەڵکی زیاتر سەردانیان دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، هەندکێک کەس لە هەولێرەوە هاتوونەتە چایخانەکە و تەزبیحیان جێهێشتووە و کەسێکیش هەشت تەزبیحی جێهێشتووە و هەڵیواسیوە بە دیوارەکەدا.

لەبارەی نرخی تەزبیحەکانەوە ئەوەی خستەروو، گرانترین تەزبیح نرخەکەی 80 هەزار دینارە.

پێداجوونەوە: توانا نەقی