رێگای دەربەندیخان داخرایەوە و گەنجە ونبووەکەش نەدۆزراوەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بۆ دوومجار ئەمڕۆ بەهۆی رژانی رۆن لە تانکەر ئاستەنگ و گرفتی هاتوچۆ لە نێوان رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن دروست بووەتەوە.
کەمێک پێش ئێستا هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە هەورازی گوندی سیارە، تانکەرێک سوتەمەنیەکی زۆری لێ رژاوە و گرفتی بۆ رێگاکە دروست کردووە.
دەشڵێت، تکایە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن تا ئەوەندەی رێگاکە پاکدەکەنەوە.
هەر ئەمڕۆ شەممە قایمقامیه‌تى ده‌ربه‌ندیخان بۆ 964 ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و نه‌فتایه‌ى لە تانکەرێک رژابوو، له‌ نزیك گوندى بیركێ، ئاسته‌نگى بۆ هاتوچۆ دروستكردبوو، بۆیه‌ رێگاكه‌ به‌شێوه‌ى كاتى داخرا و کرایەوە و شۆفێری تانکەرەکەش دەستگیر کراوە و سزا دەدرێت.

چوار رۆژە گەنجە ونبووەکەی ناحیەی خانکێ نەدۆزراوەتەوە، بەهۆی نا سەقامگیری کەشوهەوا تیمەکان نەیانتوانیوە وەک پێویست بەدوای ئەو گەنجە ونبووەدا بگەڕێن، بەپێی سۆراغی 964، لە 19 ئەم مانگەوە، رۆژڤان ئدریس- ـى تەمەن 15ساڵ، لە ناحیەی خانکێی پارێزگای دهۆک لە ماڵەکەی خۆیان دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و تائێستا بێ سۆراغە.
زەردەشت شێخ مامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە 964ـى وت، بەهۆی نا سەقامگیری کەشوهەوا، سێ رۆژە چەند تیمێک لەگەڵ پۆلیس و 200 گەنجی خۆبەخشی خانکێ سەرقاڵی گەڕانن لە دەوروبەری ناحیەکە و بەنداوی خانکێ، بەڵام بەشێوەیەکی پێویست نا چونکە باران بارین بەردەوامە.

جارێکی دیکە بێ گوێدانە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی تانکەرێکی غازی LPG لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر و لە شوێنێکی قەرەباڵغدا غاز بۆ چێشتخانیەک بەتاڵ دەکات .
بەتاڵکردنی ئەو جۆرە غازە و بەوشێوازە و لە شوێنی قەرەباڵغدا بە پێی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی قەدەغەیە و سزای لەسەرە و کۆماپانیاکە سزا دەدرێت.
موقەدەم مامەند بەڕێوەبەری لیژنەی غاز لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، شوێنەکە نەگونجاوە و لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن و کۆمپانیاکە و چێستخانەکەش سزا دەدەن و لە ماوەکانی رابردووشدا حاڵەتی هاوشێوە هەبووە و بە بڕی سێ ملیۆن دینار غەرامە کراون.