قۆناغى یه‌كه‌مى ته‌واوكرا
پاركه تاقانه‌كه‌ى رواندز نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانی رواندز ده‌ڵێت، قۆناغى یه‌كه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پاڕكی گشتى قه‌زاكه‌یان ته‌واو كردووه و بۆ قۆناغى دووه‌میش خه‌ریكن ده‌رخسته‌ى بۆ ده‌كه‌ن.
له ناو سه‌نته‌رى رواندز یه‌ك پارك و سێ باخچه هه‌یه.
ئه‌و پاركه‌ى ئێستا نۆژه‌نده‌كرێته‌وه رووبه‌ره‌كه‌ى سێ دۆنم زه‌وییه.
چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز به 964ـى وت، قۆناغی یەكەمی كارەكانی پاركی گشتی تەواو بووه و تیایدا رێڕەوی هاتوچۆی پیادە بە درێژایی هه‌زار و 115 مەتر دروستكراوه و ئه‌مبارێكی گه‌وره‌ى ئاویشی بۆ داندراوه.
وتیشی “سستمى رووناكی له پاركه‌كه چاككراوه‌ته‌وه دوو نافوره‌ش دروستكراون و WC یه‌كانیشی نۆژه‌نكراوه‌نه‌ته‌وه”.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى بۆ قۆناغى دووه‌م و كۆتایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ره‌زامه‌ندى له ئیداره‌ى سۆران وه‌رگیراوه، ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ى ده‌رخسته‌ى بۆ بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت.
لە قۆناغی دووەمدا دانانی كورسی و چاككردنەوەی سیاج و دانانی كامێرای چاودێری و كۆنكرێتكردنی گەراجى پاڕكه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێن.