لە ئاغجەلەر

قەڵایەکی مێژوویی بەرەو لە ناوچوون دەچێت

964+

‎عەزیز گۆپتەپەیی

قەڵایەکی پاشای کوێرە، لە باکووری خۆرهەڵاتی زێی بچووک، بەهۆی پشتگوێخستن و نۆژەن نەکردنەوەی بەرە و لەناوچوون دەچێت.

‎لە گوندی “بۆڵقامیش” سەربەناحیەی ئاغجەلەری وەزای چەمچەماڵ قەڵائ پاشا کێرە هەیە کە بە بەرد و قسڵ بنیاتنراوە.

نەبەز قادر توێژەری بواری مێژوو دەڵێت، ئەو شوێنەوارە مێژووییەکی زۆر کۆنی هەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی حەسەنوییە لە ساڵی 348 بۆ 406ـی زاینیی لە سەردەمی سورخاب بەگی کوڕی میر بەدری کوڕی موهەلهەل بونیاد نراوە.

دەشلێت، قەڵاکە لە ئەتڵەسی شوێنەواری عێراقدادا تۆمارکراوە، قەڵاکە جبەخانەیەکی سەربازیی سەردەمی پاشای کوێرە بووە، پێداویستیی وەک شمشێر و قەڵغانی تیادا پارێزراوە و بۆ کاتی شەڕ بەکارهێنراوە، بەم قەڵایەیان وتووە “قەڵای کان” واتە قەڵای کۆگا.

ئەو توێژەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیشتوانی ناوچەکە باس لەوەدەکەن کە چیرۆکی عاشقی دڵ سووتاوی قەڵای بۆگد لە دەشتی کۆیە، بۆ بینینی “یار گوڵنار” لەئاوی زێی بچووک پەڕیوەتەوە بۆ قەڵای گیان یان جان یان خەفتینگان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی