رێبوارێك ئاگادارى كردبوونه‌وه
له هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌رى بیرێكی سه‌ردانه‌پۆشراو كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى هه‌ڵه‌بجه هاوڵاتییه‌ك مه‌ترسی بیرێكی سه‌ردانه‌پۆشراوى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یاند و پێیوتن ئه‌گه‌ر ئه‌و بیره هه‌روا بمێنێته‌وه كاره‌سات دروست ده‌كات.
هاوڵاتییه‌كه وه‌ك رێبوارێك رێى كه‌وتبووه نزیكى سه‌یرانگاى قلیج، دواى كه‌مێك گه‌ڕان ئه‌و بیره‌ى بینیبوو كه سه‌رى دانه‌پۆشراوه و بۆ ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى تۆماركردنى ڤیدیۆیێكه‌وه ئه‌و كێشه‌یه‌ى به لایه‌نه‌كان گه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، كه ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ده‌بینێت به‌دواداچوون بۆ ئه‌و شوێنه ده‌كات.
تیمی ژینگەو خزمەتگوزاری و کۆمپانیای بیڤان ده‌نێرێته شوێنه‌كه و چارەسەرى داپۆشینی سەری بیرەکەیان كرد.
شاره‌وانییه‌كان ده‌ڵێت “داپۆشینى سه‌رى بیره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تا نەبێتە هۆکاری مەترسی بۆسەر ژیانى هاوڵاتیان”.