یەکێک لە گەڕەکەکانی ئاکرێ لە کاتی باران بارین.وێنە964
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا چۆن ده‌بێت؟
ئۆتۆمبێله‌كانتان داپۆشن ته‌رزه به‌ڕێوه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەشناسی عێراقی سدیق عەتیە لە بەسڕە دووپاتیکردەوە، بەرەبەیانی سبه‌ی یەکشەممە شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین هه‌موو عێراق ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك شوێندا ره‌شه‌باشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
عه‌تیه به 964ی وت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئەگەری بارانبارین له شاره‌كانی نەینەوا، سەڵاحه‌دین، سلێمانی، دهۆک، هەولێر هه‌یه، هه‌روه‌ها هۆشداریی دا له‌وه‌ی ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ لە دهۆك هه‌یه.
ئه‌و كه‌شناسه ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رله‌بەیانی یەکشەممە له به‌رده‌م پێشهاتێكی نوێی کەشوهەوادا ده‌بین، باران به چڕی هەموو شارەکانی عێراق دەگرێتەوە، به‌ڵام لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك شوێن بای به‌هێز و رەشەباشی ده‌بێت.
هۆشداریی ئه‌وه‌شی دا، بارانی یه‌كشه‌ممه له هه‌ندێك شوێندا ته‌رزه و هه‌وره‌بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، چڕیی و زۆریی بارانبارین تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، به تایبه‌تی له سلێمانی، ئەنبار، دیالە، دهۆک، باکووری نەینەوا، هەولێر، سەڵاحه‌دین، کەرکوک، بەغدا، بەسرە و میسان و هەندێک ناوچەی پەرشوبڵاوی شارەکانی فوڕاتی ناوەڕاست.
کەشناسی عێراقی سدیق عەتیە پێشنیار بۆ هاوڵاتیان ده‌كات، رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنه‌به‌ر و لە گەشتکردن بە رێگای وشکانی و ئاوی دوور بکەونەوە، به تایبه‌تی شەوی یەکشەممە تا بەرەبەیانی دووشەممە.
هه‌فته‌یه‌ك زیاتره شه‌پۆلێكی باران و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له شاره‌كانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌و شه‌پۆله له دهۆك و زاخۆ بووه هۆی لافاو و زیانی زۆری به هاوڵاتیان گه‌یاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دوو هاوڵاتییش گیانیان له ده‌ست دا و خنكان.