بە چوار پەرداخ ئاو مۆبایل شەحن دەكاتەوە
سوود لە ئاوی گەرم وەردەگرێت بۆ دروستکردنی کارەبا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
گهنجێكی سلێمانى كه دهرچووى بهشی فیزیایه بهشێوازێكی تایبهت سوودى له ئاو وهرگرتووه بۆ بهرههمهێنانى كارهبا.
گهنجهكه ناوى ئالان محێدینه و پیشهى مامۆستای وانەبێژه له پێنجوێن، توانیویەتی بە ئاوی گەرم مۆبایل شەحن بکاتەوە و بەشی گڵۆپێکیش کارەبا بەرهەمبهێنێت.
ئالان محێدین لهرێگهى گرته ڤیدیۆیێكهوه ئهو ههوڵهى خۆیمان پیشان دهدات و به 964یشی وت، لەپاڵ حەز و خولیادا دەیەوێت ئەو وانەیەی کە دەیڵێتەوە بۆ قوتابییەکانی بە کرداری بیبینن و فێری ئەوە ببن کە چۆن سوود لە وزە و دەوروبەریان وەربگرن.
وتیشی “ئەو کردارەی ئەنجامم داوە لە بابەتی فیزیاى پۆلی 10 دا هەیە و تیایدا گەرمی وەک وزە دەگوازێتەوە و لەسەر یاسای فیزیاش دەتواندرێت کارەبای لێدروست بکرێت، ئاوی گەرم جوڵەوزەی زۆرە و دەتواندرێت بکرێتە کارەبا هەروەک چۆن کارەبا دەکرێتە وزەی گەرمی”.
روونیكردهوه، بە دوو پەرداخ ئاوی گەرم گلۆپێکی پێنج ڤۆڵتی و بە چوار پەرداخ ئاوی گەرم دەتوانێت تا ئاوەکە سارد دەبێت مۆبایلەکە شەحن دەبێتەوە و دەشتوانێت تا 12 ڤۆڵت کارەبا بەرهەمبهێنێت.
هاوکات ئەوەشی خستەروو، دەیەوێت لەو شێوازە دووبارەیە دەربچێت کە تەنیا ئەو بابەتانەی کە نوسراون بیگەیەنێت و دواتر لە پلەکە دەربچێت، بەڵکو دەیەوێت قوتابیان بە کردار ئەو کارە ببینن و تێیبگەن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن