سبه‌ینێش به هه‌مان شێوه
رووى باران له دهۆك ده‌بێت و به‌فریش له چیاكان ده‌بارێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی پێشبینییه‌كانى کەشناسی، ئه‌مڕۆ ته‌واوى ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان هه‌ور و باراناوى ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ کاریگەریی بەردەوامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەیه، كه لەسەر ناوچەکەدا هەیە.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنی کوردستان ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ لە رۆژئاواى هەرێم بە شێوەى نمەباران و بارانی مامناوەند دەستپێدەکات و پاشان کاریگەریی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانى تر.
لە سنووری پارێزگای دهۆک رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
لە سنوورى پارێزگاکانی سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیانیشدا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێک کات باران بە شێوەی تاوەبارانی کورتخایەن دەبێت، پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەریی ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت .
بۆ سبەی شەممەش، کەشوهەوا جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19
سلێمانی : 18
دهۆک : 17
زاخۆ : 17
هەڵەبجە : 19
کەرکوک : 22
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 24