کومبارێکى 3 بە 4 لە مەنهۆڵێک دەرهێنرا

150 تۆن پاشماوەى قوڕو لیتەى بارانەکەى هەولێر کۆکراوەتەوە

964+

وریا فەتاح

سەرجەم پاشماوەى قوڕ و لیتەى بارانەکەى چەند رۆژى رابردووى هەولێر کۆکرایەوە، لەیەکێک لە مەنهۆڵەکانیش کۆمبارێکى سێ بەچوار دەرهێنرا.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزى هەولێر بە 964ـى وت،”دواى دوو رۆژ کارکردن، ئەمڕۆ کۆتاییمان بە پاککردنەوەى پاشماوەى قوڕ و لیتەى بارانەکەى دوو رۆژى رابردوو هێنا، بەتایبەت لە سنورى شارەوانى چوارى هەولێر کە پەنگخواردنەوەی ئاوى تێدا دروستببوو”.

بەهۆى پەنگخواردنەوەى ئاو، 25 ماڵ لەگەڕەکى هەڤاڵان و 100 دووکان لە بازاڕى لەنگە ئاوى تێچوو، وەک ئەوەى ژیار جەلال دەڵێت: لەلایەن تیمەکانمانەوە ماڵ و دووکانەکان پاککرانەوە.

سەرجەمى ئەو پاشماوەى قوڕ و لیتەیەى بەهۆى پەنگخواردنەوەى ئاو کۆببووەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانى ژینگەى پارێزى هەولێرەوە فڕێدراوە 150 تۆن بووە.

ئەو باسى لەوەکرد، خەڵک و دەستگێڕەکان هاوکارنین لە پاکڕاگرتنى رێڕەوە ئاوییەکان، تەنانەت لە کاتى پاککردنەوەى مەنهۆڵەکان کۆمبارێکى سێ بەچواریان لە مەنهۆڵێک دەرهێناوە کە ببووە هۆى داخستنى دەرچوونى ئاو.

ئەو شوێنانەى هەولێر کوێن مەترسى لافاویان لەسەرە؟

ئەو شوێنانەى هەولێر کوێن مەترسى لافاویان لەسەرە؟