"داهاتێكی باش كۆكراوه‌ته‌وه"
964 سۆراغى كه‌مپینه‌كه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌كات بۆ زیانلێكه‌وتوانى لافاو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دروستبوونى لافاوه‌كه‌ى شارى دهۆك و ئیداره‌ى زاخۆ، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم كه‌مپەینێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كان راگه‌یاند، به‌پێی سۆراغى 964 كه‌مپەینه‌كه داهاتێكی باشی كۆكردووه‌ته‌وه.
دەستەی وەبەرهێنان، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکە، بانگەوازێکى ئاراستەی یەکێتی وەبەرھـێـنەران و ژوورەکانی بازرگانی ھەرێمی کوردستان و سەرمایەداران و وەبەرھێنەر و بازرگانانی ناوخۆ و دەرەوە كرد و پێیوتن وه‌ك چۆن لە رابردوودا لە رووداو و کارەساتە سروشتیەکاندا رۆڵی دیار و بەرچاوتان ھەبووە لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، به‌شداریشتان لەم کەمپینەدا ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانییە.
964 په‌یوه‌ندی به به‌رگه‌شت ئاكره‌یی وته‌بێژى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كرد، ئاشكراى كرد كه له ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌دا ژماره‌یەكی زۆرى سه‌رمایه‌دار به‌ده‌نگ كه‌مینه‌كه‌وه هاتوون و داهاتێكی باشیش كۆكراوه‌ته‌وه.
وتیشی “جارێ داهاته‌كه به ژماره ئاشكرا ناكه‌ین و چاوه‌ڕێى كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ین، كه زه‌ره‌ر و زیانه‌كانى ئه‌م لافاوه له دهۆك و زاخۆ ده‌ستنیشان بكات، ئینجا ئێمه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكراى ده‌كه‌ین”.
روونیشیكرده‌وه، هاوكارییه‌كی باشی خه‌ڵكه زیانلێكه‌وتووه‌كه‌ى ئه‌م لافاوه ده‌كرێت، چونكه به قسه‌ى وته‌بێژى ده‌سته، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته.
باسی له‌وه‌ش كرد ده‌سته‌كه‌یان بۆ ئه‌م كه‌مپەینه ژماره موبایلێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به زوویی هاوكارییه‌كان بگه‌نه كه‌مپەین، ئه‌مه‌ش ژماره موبایله‌كه‌یه:
07504652521