پێدەچێت زیاتر بەرزببێتەوە
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه و نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا كه‌می كردووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21.3.2024 نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی جیهانی، نرخی یه‌كه‌م به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 86.47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به 81.72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری وزه‌ی نه‌وته له جیهاندا، هه‌روه‌ك ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی پێداوه.
نرخی نه‌وت ماوه‌یه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێشتا به‌رزببێته‌وه.