دیمه‌نێكی ئه‌و پاشماوه‌یه‌ى له‌سنوورى شاره‌اونى سه‌نگه‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه... وێنه: شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر
له چوار شوێن رێگریان كردووه
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین خه‌ڵك رێگه‌ناده‌ن كارگه‌ى ریسایكلین دروستبكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین خه‌ڵك رێگره له دروستكردنى كارگه‌ى ریسایكلین و به‌رپرسێكی شاره‌وانیش ده‌ڵێت، چه‌ند ساڵێكه بودجه‌شی بۆ دابین كراوه به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه نه‌یانهێشت بكرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانى 964 له هه‌ریه‌ك له شاره‌وانییه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین شوێنێك دیاریكراوه بۆ فڕێدان و كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنیش، له‌ته‌واوى سنوورى ئه‌م شاره‌وانیانه پاشماوه‌كان ژێرخاك ده‌خه‌ن.
دلێر ئیسماعیل، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا چه‌ندین جار كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر دروستكردنى كارگه‌ى ریسایكلن له سنوورى راپه‌ڕین له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دروستبووه و رێگربوونه له دروستكردنى.
وتیشی “چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌ت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دروستكردنى داوه و بودجه‌شی بۆ ته‌رخان كراوه به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه رێگر بوونه”.
رێگرى خه‌ڵكه‌كه له سنوورى گونده‌كانیانه نایانه‌وێت له‌نزیكیانه‌وه‌ى كارگه‌كه دروستبكرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى گوایه ده‌ڵێن، ژیگه‌ى ناوچه‌كانیان پیس ده‌كرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو، له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازدا ویستراوه ئه‌و كارگه‌یه دروست بكرێت به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه رێگریان كردووه، دوو له‌و شوێنانه‌ش كفره‌دۆڵ و پشده‌ره ره‌قه بووه.