رۆژی 31.3 یارییەکە دەکرێت

یانەی دهۆک داهاتی یاریەکەی لەگەڵ جەوییە دەبەخشێتە لێقەوماوانی لافاوەکەی دهۆک

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

یانەی دهۆک بڕیاریداوە داهاتی یاریەکەی لەگەڵ یانەی جەوییە ببەخشێتە لێقەوماوانی لافاوەکەی پارێزگای دهۆک.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، بڕیارە رۆژی 31.3 یانەی دهۆک لە قۆناغی دووەم لە یاری یەکەمدا رووبەرووی یانەی جەوییە ببێتەوە و پێشبینی دەکەین هاندەرێکی زۆر لەناو یاریگا ئامادە بن، بۆیە بڕیارمانداوە هەموو داهاتەکە دەبەخشین بە لێقەوماوانی لافاوەکەی دهۆک.

وتیشی، هەژمارێکی بانکیمان کردوەتەوە، خەڵک دەتوانێت تەنانەت ئەگەر هەزار دیناریش بێت هاوکاری لێقەوماوان بکات، تەنانەت هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵاتیش دەتوانن یارمەتیەکانیان لەرێگەی ئەو هەژمارە بانکیەوە بنێرن.

بەوتەی شڤان محەمەد، ئەگەر تەواوی یاریگا پڕ بێت داهاتەکە زیاتر لە 10 ملیۆن دینار دەبێت.

تانەی یانەی دهۆک سەری نەگرت و یارییەکەی گواسترایەوە زا...

تانەی یانەی دهۆک سەری نەگرت و یارییەکەی گواسترایەوە زاخۆ