سێیەمجارە

بەغدا بڕیاریدا 37 ملیاری دیکە بۆ موچە بنێرێت وەزارەتی دارایی دەڵێت هێشتا نەگەیشتووە

964+

فەهمی نەبی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق زیاتر لە 37 ملیار دیناری دیكەی بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ناردوە، بەڵام وەزارەتی دارایی دەڵێت، هێشتا نەگەیشتوە.

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە 964ی راگەیاند، وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ 37 ملیار و 123 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ناردوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە 964ی راگەیاند، نوسراوەکە کراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەوامی بانک هێشتا پارەکە نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رۆژی 11.3.2024 بۆ موچەی مانگی شوبات 566 ملیار دیناری نارد، هەفتەیەک دواتر واتا لە 19.3.2024 بۆ جاری دووەم ملیارێک و 503 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ موچە نارد، بەگەیشتنی ئەو بڕە دەبێتە سێیەم بڕ بە‌غدا بۆ موچەی دەنێرێت.

بەگەیشتنی ئەو بڕە ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم زیاتر لە 604 ملیار دیناری لەبەردەست دەبێت بۆ دابەشکردنی موچە.