29 خانوو رووخاون و 3 ئۆتۆمبێلیش دیار نین
964 له‌و گه‌ڕه‌كه‌ى دهۆكه كه زه‌ره‌رمه‌ندى لافاو بووه
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
گەڕەکی بەرۆشکێ له دهۆك، یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى دوێنێوه، زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه و موختارى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت، 29 خانوویان رووخاون.
مه‌هدی شەریف ، موختارى ئه‌م گه‌ڕه‌كه به 964ـى وت، جگه له رووخانى ئه‌م خانووانه‌یان، 108 خانووشیان زیانیان بەرکەوتووە.
15 ئۆتۆمبێلیش زیانی بەرکەوتووە، له‌ناویاندا سێ ئۆتۆمبیل ئاو بردوونی و سۆراغیان دیار نییە.
وتیشی “ئه‌وه دووه‌مجاره گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان رووبه‌ڕووى لافاو ده‌بێته‌وه و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش رووبه‌ڕووى لافاو بووه‌وه و ئه‌وكات زیانى زۆرتر بووه له‌وه‌ى ئه‌مساڵ”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن