پێشتر 400 كه‌وى دیكه‌ى ئازاد كردبوو
100 كه‌وى له راوچییه‌كان كڕییه‌وه و ئازادى كردن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى ماوه‌ت كه‌سایه‌تییه‌ك 100 كه‌وی له راوچییه‌كان كڕی و ئازادى ناو سروشتى كردنه‌وه.
قایمقام، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه و مامۆستای مزگەوت و چەند کەسایەتەکی دیاری قه‌زاكه‌ى كۆكرده‌وه و ئاماده‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى كه‌وه‌كان بوون بۆ ناو سروشتى ماوه‌ت.
کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە 964ـی وت، ئه‌وه جارى دووه‌مه كه‌سایه‌تى ناسراو شه‌ریفی حاجى ره‌سوڵ ئه‌و كه‌وانه له راوچییه‌كان ده‌كرێته‌وه و ئازادى ناو سروشتیان ده‌كاته‌وه.
وتیشی “ساڵى پاریش 400 كه‌وى به‌وشێوه‌یه ئازاد كردنه‌وه”.
سروشتى قه‌زاى ماوه‌ت به چیاكانییه‌وه به‌شێكه له چیاكانى زاگرۆس كه به‌ره‌و سنووره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان درێژ ده‌بێته‌وه و به نیشتمانى سه‌دان باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوی ناسراوه.
قایمقام ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تاڕاده‌یه‌ك سنووره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكراوه بۆ راوكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان، به‌ڵام ئازادكردنى ئه‌م كه‌وانه‌شی به په‌یامێكی گرنگ زانى بۆ راوچییه‌كان، كه ده‌ست له راوكردن هه‌ڵبگرن.