"لیژنەکە دروستبکەن"

پارێزەرانی سەیدسادق داواکارییان لە نوێنەرانی کورد هەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە 36هەمین ساڵڕۆژی خاپوورکردن و راگواستنی خەڵکی سەیدسادق ژووری پارێزەرانی دادگای سەیدسادق، داوای لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد، کاری جددی بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق.

داواکاری ئەوان، بۆ دروستکردنی لیژنەکانی قەرەبووکردنەوەی قوربانیەکانە بەپێی ئەحکامەکانی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2009ی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی پێشوو، ئەوان لە بڵاوکراوەیەکدا دەشڵێن، تاوەکو هاونیشتمانیانی کوردستانیش هاوشێوەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق قەرەبوی پێویست بکرێنەوە.

لەو راگەیەندراوەی ژووری پارێزەرانی سەیدسادق کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە ئاماژە بەوەکراوە، لە 19.3.2024 هەتا 24.3.2024 دانیشتووانی قەزاکەمان یادی 36 ساڵەی وێرانکردن و راگواستنی ناوچەکەیان بەدەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو دەکەنەوە، کارەساتی خاپوورکردنی ناوچەکە و راگواستنی دانیشتوانەکەی بەجۆرێک بوو کە هەموو سیمایەکی ئاوەدانی و گشت رەگەزێکی ژیانکردن تیایدا لە رەگەوە هەڵکەندرا.

لەم سۆنگەیەوەو لە پاش دەرچوونی یاسای ژمارە10ی ساڵی 2005 لە پەرلەمانی عێراق بۆ دروستکردنی دادگای باڵای تاوانەکان لەعێراقدا، پارێزەرانی سەیدسادق بە هاوکاری و پشتیوانی چالاک وان ودڵسۆزانی ناوەوەو دەرەوەی قەزاکە، سەرکەوتوبوون لە بەدەستهێنانی بڕیاری دادگای ناوبراو بۆ بەجینۆساید ناساندنی کەیسی خاپوورکردن و راگواستنی قەزای سیدسادق.

ئەو پارێزەرانە نیگەرانن و دەڵێن، ئەگەرچی دەرچوونی بڕیارەکە لە کاتی خۆیدا دەسکەوتێکی مەعنەوی و مژدەیەکی ئومێد بەخش بوو بۆ خەڵکی ناوچەکە، بەڵام بەداخەوە لەوکاتەوە هیچ لێکەوتەیەکی کرداری بڕیارەکە لە سەر ئەرزی واقع بەرجەستە نەبووە و لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە وەکو میراتگری رژێمی پێشووو هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و ئاوەدان کردنەوەی شارەکە و گوندەکانی دەوروبەری.

175 جووتیاری سەیدسادق نە زەوی قەرەبوویان وەرگرت نە پارە

175 جووتیاری سەیدسادق نە زەوی قەرەبوویان وەرگرت نە پارە

ژمارەیەک بارهەڵگر لە سەیدسادق غەرامەکران

ژمارەیەک بارهەڵگر لە سەیدسادق غەرامەکران

لە سەیدسادق دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاغەوە دەستگیر ...

لە سەیدسادق دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاغەوە دەستگیر کران