تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن بۆ لابردنی مەترسیەکانی لافاو _ وێنە :964
سلێمانی
لە سنوری هەشت شارەوانی ژینگەپارێزان ئەرکدار کران
ئەحمەد مستەفا
لە سنوری هەشت شارەوانی سنوری پارێزگای سلێمانی کۆمپانیای پاککەرەوە ژینگەپارێزەکانی ئەرکدار کرد، داواشدەکات بەهۆی بارانی بە خوڕ و لافاوەوە هاوڵاتیان روبەرووی هەر دۆخێک بوونەوەنەوە ئاگاداریان بکەن.
کۆمپانیاکە، لە هەریەک لە قەزاکانی پێنجوێن، سەیدسادق، شارەزوور و هەریەک لە ناحیەکانی زەڕایەن، ناڵپارێز، بەرزنجە، گەرمک، و شارەداری نەسر ئەرکدار کراوە.
بۆ سەیدسادق، بەرزنجە و ناڵپارێز پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی، 07513580510 بکەن، هەروەها بۆ شارەزوور، زەڕایەن و نەسڕ پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07501778929 بکەن، و بۆ ناوچەکانی گەرمک و پێنجوێن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07503283400 بکەن.
کەمێک پێش ئێستا، کەشناسی هەرێمی کوردستان رێژەی باران بارینی ئەمڕۆی پارێزگاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە لەگەڵ ئەوەش دەڵێت ئەمشەویش باران بەردەوام دەبێت لە ناوچە جیاوازەکان.
دەشڵێت، لە ئەنجامی بەردەوام بوونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و ناوەڕاست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو باران بارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش بەفر دەبارێت.
بەپێی ئەو خشەتەیەی وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو لە دهۆک 133 ملیم باران باریوە، هەولێر 31.9 ملیم و سلێمانی 11 ملیم و کەرکوک 8 ملیم و هەڵەبجە 4 ملیم باران باریوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات رێژەى بارانبارین بەم شێوەیە بێت تاوەکو 9:00ـی بەیانى پێنجشەممە:
هەولێر 9 – 15 ملم
سلێمانی 8 – 12 ملم
دهۆک 10 – 16 ملم
هەڵەبجە 10 – 15 ملم
راپەرین 12 – 16 ملم
گەرمیان 7 – 12 ملم
زاخۆ 10 – 15 ملم
سۆران 8 – 12 ملم
لە درەنگانی دوێنی شەوەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەجیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە پارێزگای هەولێر و دهۆک لە چەندین شوێن لافاو دروستبوو زەرەرو زیانی گیانی و مادیشی لێکەوتووەتەوە.