بارانبارین بەردەوامە

ژمارەی گیان لەدەستدان لە دهۆک بەرزبووەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆی ئەو رێژە بارانە زۆرەی ئەمڕۆ لە دهۆک باریوە و دروستبوونی لافاو لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

حەوت کەس بەهۆی لافاوەوە بریندارببوون گەیێندران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە دهۆک و یەکێک لە بریندارەکان گەنجێکی تەمەن 12 ساڵە گیانی لەدەست داوە.

تابان فازل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی گشتی دهۆک بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئیستا گەنجێکی تەمەن 12 ساڵ بەهۆی ئەوەی لەناو ئاودا کارەبا گرتوویەتی گیانی لەدەستدا و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ ئەمرۆ گەیشتە سێ کەس .

وتیشی، ئەمڕۆ حەوت کەس گەیێندرانەتە نەخۆشخانە و ئەو گەنجەی لە ناو ئاودا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە ناسنامەی دیارنییە جارێ و ئەو دووکەسەی دیکەش لە تونێلی نزارکێ ژێر ئاوکەوتوون و گیانیان لەدەستدا بەرەگەز عەرەبن.

بەپێی زانیاریەکانی 964 ئەو گەنجەی کارەبا گرتوویەتی خۆی بە ستوونێکی کارەباوە گرتووە بۆ ئەوەی لافاو نەیبات، لەو کاتەدا کارەبا دەیگرێت و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە لافاوەکەى دهۆکدا شەش کەس بە هێلیکۆپتەر رزگارکران

لە لافاوەکەى دهۆکدا شەش کەس بە هێلیکۆپتەر رزگارکران