لە هەولێرە
ئەو گەنجەی زللەیەک لە ترەمپ دەدات بۆ 964 قسەیکردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە هەفتەکانی رابردوودا ڤیدیۆیەکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەسەر ستەیج بڵاوبوویەوە، دەردەکەوێت گەنجێک بە جلی کوردیەوە زللەیەک لە پشتەسەری ترەمپ دەدات، دواتر دەرکەوت ئەمە راستی نییە و گەنجێکی هەولێر دروستیکردوە.
خەسرەو حەسەن ئیبراهیم ئەو گەنجەیە کە ڤیدیۆکەی دروستکردووە بۆ 964 وتی، “هەموو ئەو ڤیدیۆیانەی دروستمکردووە بە جلوبەرگی کوردییە بۆئەوەی پەیامێک بگەیەنم و خەڵکی دونیا لەبارەی کورد ببیستن، ئەو زللەیەی لە ترەمپم دا راستی نەبووە و دروستکراوە”.
ئەو گەنجە دەڵێت: پێشبینیم نەدەکرد ڤیدیۆکانم هێندە کاردانەوەیان هەبێت، تەنانەت برادەرم هەبووە لە ئێرانەوە تەلەفونی کردووە وتویەتی هەموان لێرە وادەزانن ئەو ڤیدیۆیە راستییە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی